بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی داوا دەكات كە بەهۆی سەرقاڵی بە ئیشەكانییەوە، كەس بۆ مەراسیم و پیرۆزبایی سەردانی نەكەن. رۆزا رەوف، بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی رۆژهەڵات كە دوێنێ دەستبەكاربوو لە پەیامێكدا بۆ مامۆستا و فەرمانبەران رایگەیاندووە، ئومێدەوارە سەرەتای ساڵی خوێندن ببێتە سەرەتاو دەسپێكی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران و كۆتایی هێنانی قەیران و بارودۆخی خراپ بێت لە هەرێم. ئاماژەی بەوەكردووە، وەك نەریتێكی باو، لە كاتی گۆڕانكاری وەرگرتن ئەركی نوێدا ، بۆ دەربڕینی پاڵپشتی و پیرۆزبایی بە پەرۆشەوە سەردان دەكەن ،بۆیە دەمەوێت هەر لەسەرەتاوە سوپاس پێزانینی خۆم ئاڕاستەی یەك بەیەكتان بكەم لەبەرامبەر هەڵوێست و دڵسۆزیتان. بەڕێوەبەرە نوێیەكەی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وتووە، بە داوای لیبوردنەوە ڕایدەگەێنم لە ئێستادا بەهۆی دۆخی گشتی وسەرقاڵی بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانمان مەراسیم و سەردان بە مەبەستی پیرۆزبای جێبەجێ ناكەین، بەڵێن بێت لە داهاتوویەكی نزیكدا لە خزمەتاند دەبم.