گرنگ

ژینۆ محەمەد: مردنی ڕاستەقینە ئەوەیە مرۆڤ بەهای خۆی لەدەستدەدات

2025-09-15

 

یەكێك لە كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بلاوكردەوە و جەخت لەوە دەكاتەوەكە مردنی ڕاستەقینە ئەوەیە مرۆڤ بەهای خۆی لەدەستدەدات، گرنگە مرۆڤ شكۆی خۆی لەهەموو بارودۆخێك و بەرامبەرهەموو شتێك بپارێزێت. ژینۆ محەمەد، كەسی نوزیك لە لاهور شێخ جەنگی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، مرۆڤ كە ئیرادە و خواستی ئازادیخوازی لە ناخیدا چەكەرەی نەكردبێت ئەوا بەتەنها بە لەگەڵ بوون و ڕێكردن لەگەڵ كەسانێكی ئازادیخواز ئەو سیفەتانە وەرناگرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگە مرۆڤ شكۆی خۆی لە هەموو بارودۆخێك و بەرامبەر هەموو شتێك بپارێزێت و ئەو ئازادی و ئیرادەیەی لە بوونەوە پێوەی خوڵقاوە بۆ هیچ دەستكەوتێكی ماددی و معنویش لەدەستی نەدات. ژینۆ مەحەمەد ئەوەشی نوسیوە، بەڕای من مردن بریتی نیە لە دەرچوونی ڕۆح لە جەستە بەڵكو مردنی ڕاستەقینە ئەو كاتەیە كە مرۆڤ بەهای خۆی وە (عزە النفس) ی لەدەست دەدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color