لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا كە مشتومڕێكی زۆری لە نێو بازنەكانی دیپلۆماسی و سیاسیدا دروستكرد، شاندی ئێران بەشداری لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان نەكرد بۆ دەنگدان لەسەر جاڕنامەی نیویۆرك سەبارەت بە داننان بەدەوڵەتی فەلەستین. محەممەد ساڵح سدیقیان، شرۆڤەكاری سیاسی بە سكای نیوز عەرەبی راگەیاندووە: بەشدارینەكردنی ئێران لە دەنگدانەكەدا بە مانای پشتگوێخستنی پرسی فەلەستین نییە، بەڵكو ڕەنگدانەوەی هەڵوێستێكی دیاریكراوە بەرامبەر بە چارەسەری دوو دەوڵەت و بڕیارە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران دان بە چارەسەری دوو دەوڵەتدا نانێت، دان بە دەوڵەتێكدا نانێت بە ناوی ئیسرائیل، بەڵكو لەگەڵ فەلەستین و دەوڵەتی فەلەستیندایە، بۆیە ئامادەنەبوونی ئێران لەگەڵ سیاسەتی فەرمی تاراندا دەگونجێت كە دانیشتن بە دەوڵەتێك بە ناوی ئیسرائیل نادات، و پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەت وەك بژاردەیەكی كۆتایی ناكات، بەو پێیەی پێی وایە پشتگیریكردنی فەلەستینییەكان دەبێت گشتگیر بێت و لە ڕێگەی ڕێڕەوێكی سەربەخۆوە بێت كە مافە تەواوەكانیان مسۆگەر بكات. بەڕای چاودێرانی سیاسی سەرەڕای ئامادەبوونی شاندی ئێران لە دانیشتنەكەدا، پرسیار سەبارەت بە هەڵوێستی ڕاستەقینەی تاران لەسەر پرسی فەلەستین دەوروژێنێت و دەرگا بۆ گفتوگۆیەكی فراوانتر لەسەر ستراتیژیی ئێران لە مامەڵەكردن لەگەڵ مەكۆ نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە فەلەستین و چارەسەری دوو دەوڵەت دەكاتەوە.