گرنگ

لە سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی زەنگی بایكۆت لێدەدەن و یەكێتیش هەڕەشەیان لێدەكات

2025-09-16

 

مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەمساڵیش بایكۆت دەكەین، یەكێتی نیشتمانیش هەڕەشە دەكات و دەڵێت، هەر مامۆستایەك ئەمساڵ بایكۆت بكات، سزا دەدرێت. لەم ساڵانەی دواییدا مانگرتن و دەوامنەكردن لە قوتابخانەكاندا بە تایبەتی لە شاری سلێمانی بەردەوام دووبارە دەبووەوە، ئەوەش بەهۆی قەیرانی دارایی و نەدانی مووچە لەكاتی خۆیدا، پرسیارەكە ئەوەیە ئەمساڵیش بەشێوەی ساڵانی پێشوو بایكۆت دەكرێت؟ پێشتر ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی رایانگەیاند، ئەمساڵیش لەگەڵ لێدانی زەنگی خوێندن، ئەوان زەنگی بایكۆت لێدەدەن و دەست بە بایكۆت دەكەنەوە، ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بەردەوامی قەیرانی دارایی و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان لە پێنەدانی مووچە لە كاتی خۆی و دەستپێنەكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران. بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، هاوكات لەگەڵ هەڕەشەی ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایانی سلێمانی، یەكێتی نیشتمانی لە رێگەی كۆمیتەو مەڵبەندەكانی كۆبوونەوەی بە بەشێك لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان كردووە، كە دەبێت بایكۆت نەكەن و پرۆسەی خوێندن وەك خۆی بڕوات. هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكان هەڕەشە لە مامۆستایان كراوە، بەوەی هەر مامۆستایەك بایكۆت بكات، رێكاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر و سزا دەدرێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color