گرنگ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەدات لە دروست نەبوونی كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران

2025-09-16

 

زۆر دەنگۆ هەیە و رۆژانە باس لەوە دەكەن، كە عێراق كێشەی مووچەی بۆ دروست دەبێت و ناتوانێت تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی بدات، پەرلەمانتارێكیش لەو بارەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، كێشە بۆ مووچە دروست نابێت. موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن موچەی فەرمانبەران مسۆگەر نەكراوە دوورن لەڕاستیەوە، چونكە هیچ كێشەیەك لە موچەی موچەخۆران نییە و لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، بەجۆرێك موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت تا كۆتایی ئەمساڵ مسۆگەر كراوە، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهاتی نانەوتی شانبەشانی داهاتی نەوت بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجینەی دەوڵەت و دروستنەبوونی كێشە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، عێراق كێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی تاكۆتایی ئەمساڵ بدات، سەرەڕای رەتكردنەوەی دەنگۆكان، هیچ كێشەیەكیان لەو بارەوە نییە و فەرمانبەرانی دەوڵەت‌ "لە وادهەی ‌ دیاریكراوەكاندا موچەیان پێدەدرێت". ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لە پێویستی دەركردنی یاسایەك بۆ دامەزراندنی دەزگایەكی تایبەتمەند بۆ چاودێریكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان كرد و گوتیشی، كۆنتڕۆڵی ئەو داهاتانە لە ئێستادا لەنێوان وەزارەتی دارایی، لە چوارچێوەی دیوانی چاودێری، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندایە، بەڵام پێویست بە بوونی دەزگایەكی سەربەخۆ هەیە بۆ چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی ڕاستەوخۆی داهاتەكان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color