گرنگ

تەندروستی سلێمانی: لەسەر داوای قوبادتاڵەبانی، ئاوات شێخ جەناب پارەی بۆ خەرجكردین

2025-09-17

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەكەن لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەیدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی. لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشهاتووە، بە هەوڵی د. ماكوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم دەستكرا بە خەرجكردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی دەكەن بۆهەوڵەكانیان لە چارەسەركردنی كیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی پێویست لە سلێمانی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color