گرنگ

لاهور شێخ جەنگی قەوارەیەكی سیاسی جیا لەبەرەی گەلی بۆ هەڵبژاردن دروست كردوە

2025-09-17

 

لاهور شێخ جەنگی پێش دەستگیركردنی لەمانگی ئایاری ڕابردوو قەوارەیەكی جیاوازی لە بەرەی گەل دروست كردووە و بۆ ئەوەی بەهەمان قەوارەی بەرەی گەل بەشداری هەڵبژاردن نەكات . بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، لاهور شێخ جەنگی لە كۆمسیۆنی عێراق لەبەغدا حزبێكی نوێی بەناوی (بەرەی گەلەكەمان -جبهە شعبنا) تۆمار كردووە و لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن بەهەمان ناوە و پێش دەستگیركردنی ئەو هەنگاوەی بۆ ئەوە گرتوەتەبەر ئەگەر بەرەی گەل ڕووبەڕوی كێشەی یاسای بووەوە كاریگەری لەسەر لیستەكەی لەهەڵبژاردنی عێراق نەبێت ئاماژەبەوەشكراوە، لە ئێستا قەوارەی (بەرەی گەلەكەمان جبهە شعبنا) لەبری حزبی بەرەی گەل لەبەغدا تۆمار كراوەو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بەشداری بكات و قەوارەی بەرەی گەل پێشتر لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان بەشدار بووە . ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوای دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای تا ئێستا چارەنوسی بەرەی گەل ڕوون نیە و نازانرێت بەشداری هەڵبژاردن دەكەن یان نا هەرچەندە بەرەی گەل لە هەولێرەوە لە بەیاننامەیەكدا بەردەوامی حزبەكەی دووپاتكردەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color