وابڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و ئەنجومەنەكە ڕاپۆرتەكانی كۆتایی خۆی دەگەیەنێتە دەست ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وابڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم ئەنجام دەدرێت و ئەنجومەنەكە ڕاپۆرتەكانی كۆتایی خۆی دەگەیەنێتە دەست ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و پاشان بڕیار لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت. ئاماژەبەوەشكراوە، ئەنجوومەنی دەولەت لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا روونكردنەوە و پێدانی بۆچوونی خۆیان دەربارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و عیراق دەدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق