ئاکار محەمەد، ئەو کەسەی کە دەوترێت دوێنێ بایی ٤٠ ملیار دینار موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کڕیوە، دەڵێت، ئەو بابەت هیچ پەیوەندی بە ئەوەوە نییە. ئاکار محەمەد، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردۆتەوە " من (ئاکار محەمەد) کارمەندو مووچەخۆریی مانگانەم هەر لەسنوری بەپارێزگای سلێمانی، دوێنێ لەکاتی ئاشکراکردنی کڕینی بەشێک لەمووڵکەکانی چاڤیلاند، من ناو رەسمم بە هەڵە داندراوە، بەمافی خۆمی دەزانم لەڕێگەی ئەم رونکردنەوەیەوە دوو داواکاری ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەم". ناوبراو دەڵێت "هەرچی زووە ناو وێنەی من بسڕنەوە، لەڕێگەی ئەم ڕونکردنەوەیەشەوە ئەوە هەڵە راست بکرێتەوە، چونکە من دورو و نزیک پەیوەندیم بەم بابەتەوە نیە، بەپێچەوانەوە هەر کەس و دەزگایەک بەردەوام بێت لەبڵاو کردنەوەی ناو وێنەی ئێمە، ناچارم ڕێگەی یاسایی لەدژی بگرمەبەر".