جێگری بەرێوەبەری سۆمۆ ئاماژە بەوەدەكات، رێككەوتنی سێقۆڵی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بۆماوەی سێ مانگ كاری پێدەكرێت و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: رێككەوتنی سێقۆڵی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بۆ سێ مانگە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆتای دێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هەرێم زیاتر لە ٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی پێویست بێت بۆ ناوخۆ پێی دەدەن، هاوكات دەكرێت لە داهاتوودا گۆڕانكاری لە بڕی تێچووی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمدا بكرێت.