گرنگ

دوای شەڕەکەی شەوی ڕابردوو، شەرع و عەبدى کۆبوونەوە، لەسەر چى رێککەوتن؟

2025-10-07

 

دوای ئەو پێکدادانانەی شەوی دووشەممە لە شاری حەلەب ڕوویداوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدراوە. سەرچاوەیەکی حکومی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند:کۆبوونەوەکە لە دیمەشق لە نێوان شاندێکی هێزەکانى سوریاى دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەنجامدراوە، کە شاندە کوردییەکە جگە لە عەبدی، ئیلهام ئەحمەدیشى تێدا بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەو کۆبوونەوەیە، وەزیری بەرگریی سوریا ناوەڕۆکى رێککەوتنێکى شەرعى لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند. ئەوەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، کە زۆرینەیان کوردن، سەریهەڵدا و دەسەڵاتدارانی دیمەشق هێزە کوردییەکانیان تۆمەتبارکرد بە تۆپبارانکردنى چەند ناوچەیەک لەو دوو گەڕەکەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color