چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی دیارییكراوی خۆیدا دەكرێت و داواش لە خەڵك دەكەن چالاكانە بەشداری دەنگدان بكەن، هاوكات داواش لەكاندیدەكان دەكەن خۆیان بەدوور بگرن لە بەكاترهێنانی پارە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویكردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو كرا و داواكرا پشكی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەگوێرەی رێككەوتنەكان دابین بكرێت. ئاماژە بەوەشكراوە، پەیوەست بە دۆسیەی هەڵبژاردنیش جەخت لە گرنگی ئامادەكارییەكان كرایەوە، پێداگریش لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادی خۆیدا كرایەوە، هاوكات داوای بەشداری چالاكانەی خەڵك لە هەڵبژاردن دەكات، داواش لە كاندید و لایەنە سیاسییەكان دەكات كارنامەی هەڵبژاردنی خۆیان دوور لە هەوڵی شكاندن و بە ئامانجگرتنی ئەوانی دیكە پێشكەش بكەن. چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەكاندیدەكان دەكەن خۆیان لە بەكارهێنانی خراپی دارایی و پارە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەدووربگرن، هاوكات ئەم خولەی پەرلەمان كارەكانی خۆی بەردەوامی پێبدات تا ئەو تەمەنەی كە ماوییەتی ئەو یاسانە پەسەند بكات كە جێگەی گرنگی پێدانی خەڵكن.