گرنگ

توركیا ڕێگەی نەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت

2025-10-08

 

توركیا تانەی لە بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دا، سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پیشووی هەدەپە، كە لە ٨ـی تەمووزی ٢٠٢٥ دەرچووە و بەو جۆرەش ڕێگەی نەدا ناوبراو ئازادببێت. ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ تۆماركردنی تانەدان لە بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە)، بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی توركیا داوای كردووە دۆسییەكە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت. لە ٨ـی تەممووزی ٢٠٢٥، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (DMME)، دووبارە دەستگیركردنی دەمیرتاشی لە چوارچێوەی “دۆسێیەی كۆبانی”ـدا لە ڕووی یاساییەوە بە كەموكورتی زانیبوو و بڕیاری دابوو كە دەستگیركردنەكە پاڵنەری سیاسییە و لەسەر بنەمای بەڵگەی تەواو نەبووە، ئەو كات دادگا بڕیاریدا توركیا بڕی ٥٥ هەزار و ٧٤٥ یۆرۆ وەك قەرەبوو بداتەوە بە دەمیرتاش. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦، توركیا پارێزبەندی چەندین پەرلەمانتاری هەدەپەی هەڵگرت و هاوسەرۆكانی گشتیی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و چەندین سیاسەتمەداری كورد دەستگیر كران و خرانە زیندانەوە، دواتر لە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە چوارچێوەی دۆزی كۆبانێدا سزای ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color