ژماره‌یه‌ك موڵكی دیكه‌ی شاسوار عبدالواحد ده‌خرێته موزایه‌ده‌ی ئاشكراوه‌و دەفرۆشرێن، ئەوەش بۆ دانەوە و سفركردنەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر ناوبراو ماون. وابڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێك له موڵكه‌كانی دیكه‌ی شاسوار عبدالواحد بخاته نێو موزایه‌ده‌ی ئاشكراوە، كە هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌بایه، كه زیاتر له 7 ملیار دینار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا زیاتر له 50 ملیاری دیكه‌ی قه‌رزاره. به‌پێی زانیارییه‌كانی بوار، دوای فرۆشتنی 60 موڵكی شاسوار عبدالواحد له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی له كۆی 250 موڵكی ناوبراو، له چه‌ند رۆژی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌شێك له موڵكه‌كانی دیكه‌ی له‌بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی ماوه بخرێته موزایه‌ده‌ی ئاشكرا، له نێوشیان قه‌رزی كاره‌با، كه زیاتر له 7 ملیار دینار. هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لە دوای فرۆشتنی ئەو موڵكانە و سفركردنەوەی قەرزەكانی كارەبا، وەزارەتەكە لەسەر رێكارەكانی وەرگرتنەوەی قەرزەكان بەردەوام دەبێت و موڵكەكانی دیكەش بە قۆناغ بە قۆناغ دەفرۆشرێت.