گرنگ

بارەگای بارزانی لەسەر دروستكردنی پاركێك بۆ هەڵەبحە ڕوونكردنەوەیەكی بلاوكردەوە

2025-10-11

 

لەبارەی دروستكردنی پاركێك لە هەڵەبجە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، بارەگای بارزانی ڕوونكردنەوەیەكیان بلاوكردووەتەوە و جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەركی حكومەتە خزمە تبە خەڵكی هەڵەبجە و كوردستان بكەن. ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەجكەی بارەگای بارزانییە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاو كراوەتەوە كە لەسەر ئەركی جەنابی سەرۆك بارزانی پاركێك وەك دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێكاری پێویست بۆ دروستكردنی پاركەكە گیراوەتەبەر. لێرەدا بە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیێنین كە ئەوە بەرپرسیارێتیی حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانە خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێكی كوردستان بكەن و ئەوەی سەرۆك بارزانی كردوویەتی وەك هەمیشە تەنیا ئەوە بووە كە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە. هیچكات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەكەن و دەبێ هەموو لایەك بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو كوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بكەن. بارەگای بارزانی 11ی تشرینی یەكەمی 2025

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color