#بوار
بەهۆى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران، کە ده‌ست بۆ هه‌موو داهاتێك بردراوه و خەرجییەکان راگیراون، وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووەتە دەنگ و رەخنەى لە مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیران گرتووە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، لە کۆبوونەوەى هەفتەى رابردووى ئەنجومەنى وەزیران، دواى ئه‌و هه‌موو گفتووگۆیه و روونکردنەوەى ئه‌و بارودۆخه ئابوورییە بەهۆى کۆکردنەوەى ١٢٠ ملیار داهاتەوە بەسەر هەرێمدا هاتووە، وەزیرێک وتوویه‌تى، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م دڵم ده‌ته‌قێ.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، وەزیرەکە ئەوەشى وتووە، باشه من ده‌پرسم ئه‌و هه‌موو جۆره داهاته لەوانە داهاتى كاره‌با و نه‌وت و جۆره‌كانى دیکەى داهات به‌ره‌و كێ ده‌چێت ئێمه وا داهاتمان پێ كۆنابێته‌وه و دەست بۆ راگرتنى خەرجییە پێویستى و سەرەکییەکان دەبەین؟
بوار زانیویەتى، له وه‌ڵامدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و هیچ خۆى تێكنه‌داوه و هه‌ستاوه‌ته‌وه وتوویه‌تى: منیش ده‌پرسم ئه‌و داهاته به‌ره‌و كێ ده‌چێت؟
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دواى ئه‌و قسه‌یه مه‌سرور بارزانى كۆتایى به كۆبوونه‌وه‌كه هێناوە و چووەتە دەرەوە، کە پرسیاره‌كه‌ى وه‌زیره‌كه و وه‌ڵامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى به لاى هه‌ندێک له وه‌زیره‌كان عه‌جیب و غه‌ریب بووه و هیچیان لە بارەوە نەوتووە.