گرنگ

چوارچێوەى هەماهەنگى ترسى لە جوڵە سەربازییەکانى ئەمریکا هەیە

2025-11-08

 
ئودەی عەبدولهادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، جوڵەکانى سوپاى ئەمریکا لە ناوچەکەدا نیگەرانى دروستکردووە کە بە سێ ئاراستە کاریگەرییان لەسەر دۆخى عێراق دەبێت. ئودەی عەبدولهادی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردووە، ئامادەبوونی ئەمەریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین ڕەهەندی ستراتیژی هەیە، بەو پێیەی واشنتۆن پشت بە هێڵی ئابووری و سەربازی و سیاسی دەبەستێت بۆ پێشخستنی دیدگای نوێی خۆی بۆ ناوچەکە، ئەمەش وایکردووە کردەوەکانی ببێتە مایەی نیگەرانی نەک تەنها بۆ عێراق بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولى ئەقسا لە غەزە، دەرکەوت ئەمریکا پەیوەندی و ڕێککەوتنەکانی پشتگوێ دەخات کاتێک باس لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل دەکرێت، ئەمەش پێویستی بەوەیە وڵاتانی ناوچەکە بە هاوپەیمانی خۆیان لەگەڵ واشنتۆن بچنەوە. عەبدولهادی وتویەتی، هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ئەمەریکا بەتایبەتی سەربازی، نیگەرانییەکان لە سێ بواردا دەوروژێنن، کە پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە. هەروەها دەڵێت، یەکەم، کۆبوونەوەی سەربازی لە هەندێک ناوچە و هەڕەشەی شەڕ لە دژی ئێران، کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەغداد و وڵاتانی دراوسێی هەبێت، دووەم، پرسیار سەبارەت بە سروشتی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق- ئایا ئاشتیانە دەبێت یان دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیران وەک ئەوەی دوای 2011 ڕوویدا، سێیەم: لە... پشتگیری بێسنوورى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، کە لە دەستدرێژیەکانیدا بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە پێشکەشی دەکات”. هەروەها وتویەتی، ئەم پێشهاتانە پێویستی بەوەیە عێراق پلانێکی بەرگریی نیشتمانی دابڕێژێت، کە ئاسمان و خاکەکەی بپارێزێت و یەکێتیی نیشتمانی بەهێز بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵۆزییەکان.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color