گرنگ

سودانى، پەنا بۆ بارزانى و حەلبوسى دەبات

2025-11-16

 

محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بۆ مانەوەى لە پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەدواى پشتگیرى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتیی دیموکراتى کوردستان و محەمەد حەلبوسى هاوپەیمانى تەقەدوم دەگەڕێت. محەمەد شەیاع سودانى، کە بە هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى کرد، ٤٦ کورسى هێناوە، کە ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەى لە پۆستەکەى بمێنێتەوە. سودانى دەیەوێت بە پشتگیرى بارزانى و حەلبوسى، کە ئەوەى یەکەم پارتەکەى خاوەنى ٢٨ کورسییە و ئەوەى دووەمیش هاوپەیمانییەکەى خاوەنى ٣٦ کورسى، لە نێو شیعەکان پێگەى بەهێز بێت و ئەوانیش رازى ببن بۆ بوونەوە بە سەرۆکوەزیران. ئەگەر سودانى پاڵپشتى بارزانى و حەلبوسیش وەربگرێت، گەرەنتیی ناکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، چونکە دەبێت لەنێو هێزە شیعییەکاندا جووڵەکانی چڕ بکاتەوە و لەوێ زۆرینەى پەرلەمانى دروست بکات. ئەمە لەکاتێکدایە، نوری مالیکی و گرووپە چەکدارەکان و ئێران، کە ژمارەیەکى زۆر کورسیان هەیە و نزیک دەبێتەوە لە سەد کورسى نایانەوێت سودانی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color