گرنگ

عەزیز ئەحمەد: ناردنی نەوت بەردەوامە بەڵام بەغدا مووچەی هەرێم نانێرێت

2025-11-16

 

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت بەڵام تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە. عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان،ڕایگەیاند: بەغدا هیشتا مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و پێویستە بینێرێت، چونكە حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت ئەگەر بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color