گرنگ

جیابوونه‌وه‌ى ژن و مێردێكى ئه‌مه‌ریكى په‌رده‌ له‌سه‌ر دۆسییه‌كى گه‌نده‌ڵى هه‌رێم هه‌ڵده‌داته‌وه‌

2025-12-20

 
به‌پێى به‌دواداچوونێكى ( The National Context) لە زنجیرەیەک داوای یاسایی فیدراڵیدا، کە لە نێوان مانگی ئابی ٢٠٢٣ تا کۆتایی ٢٠٢٥ لە ئەمریکا تۆمارکرا، مەهتاب مۆر، کاندیدی پێشووی کۆمارییەکان بۆ کۆنگرێس و چالاکوانی سیاسی، بانگەشەى ئەوەى کرد، هاوسەرەکەی وەك "تەلارسازێکی یاسایی" ئیمپراتۆریەتێکی دارایی فراوانی له‌ ئه‌مه‌ریكا دروست کردووە، کە پەیوەندی بە کوڕەکانی مەسعود بارزانییەوە هەیە، کە بەهێزترین بنەماڵەی هەرێمى کوردستانن. ئەوەى وایكرد ئه‌م دۆسییە ئاشكرابێت جیابوونەوەى "مەهتاب مۆرە" لە هاوسەرەکەى به‌ ناوى" بروس فاین"، کە پارێزەرێکی دەستوورییە و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی داد بووە لە سەردەمی ئیدارەی ڕیگان، کە دواى بەدواداچوون چەندین بەڵگەنامە ئاشکرابوون. بە گوێرەى بەڵگەنامەکان، کوڕانى بارزانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٩ لانیکەم ٣١ موڵکیان لە شەش ویلایەتی ئەمریکا کڕیوە، بەمەش پۆرتفۆلیۆیەکی خانووبەرەیان دروستکردووە بە بەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، ئەم کڕینانە لە ڕێگەی دامەزراوە دەریاییەکان و کۆمپانیاکانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراون، کە خاوەن ڕاستەقینەکانیان شاردووەتەوە، بەڵام دواى بەدواداچوون دەرکەوتووە، سەرجەمیان پەیوەندى بە بنەماڵەى بارزانییەوە هەیە. هەر لە بەڵگەکاندا ناوى کۆمپانیاى "ستێر گروپ" لە هەرێمى کوردستان هاتووە، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە هەرێمى کوردستان لە چەند بوارێکى جیاواز کارى وەبەرهێنان دەکات، کە خاوەندارێتی بۆ مەسرور بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هەروەها بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن، ستێر گروپ خاوەندارێتییەکەى بۆ مەسرور بارزانییە، یان لانیکەم ئەو خاوەنى گەورەترین پشکەکەیەتی، هەروەها دەیان ملیۆن دۆلاری پەیوەست بە کڕینی خانووبەرە لەو کۆمپانیاوە چووەتە ئەمریکا و موڵکى پێکڕاوە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color