گرنگ

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هێرشکردنە سەر میران بەکر هاتە دەنگ

2025-12-20

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر میران بەکر پێکهێناوە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە میران بەکر لە وەزارەت نەماوە. دەقی راگەیەنراو.. شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، میران بکر عبدالرحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە توشی روداوێکی نەخوازراو بوو. ١: ئەو روداوە نەخوازراوەی کە رووبەڕوی کارمەندێکی وەزارەت بۆتەوە، دەستبەجێ وەزارەت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکە پێکهێانەوە بۆ بەدواداچون لەسەر ئەم دۆسیەیە. ٢ : بۆ ئاگاداری ڕای گشتی میران بەکر کارمەندی وەزارەتمان ماوەی دوو ساڵە سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە نەماوە . نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color