گرنگ

زانیاریی نوێ لەسەر چارەنووسى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم

2025-12-24

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجومەن لە کۆبوونەوەى رۆژى سێ شەممە، کە کۆتا کۆبوونەوەى ئەمساڵى بووە، بە زۆرینە دەنگیدا بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە گوێرەى سەرچاوەکە، لە ساڵى داهاتووشدا، ئەو 120 ملیار دینارەی لە داهاتی نانەوتى بۆ هەرێم دانراوە و دەبێت رادەستى بکات، وەک خۆی دەمێنێتەوە و مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرامبەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە مووچەی مانگی 11 و 12 نەدراوە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان واتە مانگى ١٠، هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە، هەر کە پارەکە وەرگیراوە، ئەگەر لە رۆژانى پشووشدا بێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بەردەوام دەبێت، لەکاتێکدا هێشتا پارەى دوو مانگی ڕابردوو نەدراوە و لەژێر پێداچوونەوەدایە سەرەڕای ئەوەی لیستەکان ڕەوانەی بەغدا کراون".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color