🔴 مۆڵەتە کتوپڕەکەی واشنتن کۆتایی دێت.. ئایا عێراق دەکەوێتە بەر سزای توندی ئەمریکا؟
#بوار
سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەناڵەکانی (العربية و الحدث)یان ڕاگەیاندووە، واشنتن مۆڵەتی تا ڕۆژی هەینی داوەتە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک، کە لە ژێر هەژموونی ئێراندا نەبێت.
بە گوێرەى سەرچاوەکان، ئەگەر عێراق پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی سزای توندی ئەمریکی دەبێتەوە، کە دامەزراوەکان و چەندین کەسایەتی لە ناوخۆی عێراقدا دەگرێتەوە، لە بەرامبەریشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا سوورە لەسەر بژاردەکانی خۆی.
تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سەردانەکانیدا بۆ هەرێمی کوردستان و بەغدا و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان، جەختی لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی حکومەتی داهاتوو لە هەژموونی ئێران کردووەتەوە، بۆ ئەوەی عێراق خاوەنی سەروەریی تەواوەتیی خۆی بێت.
لە میانی کۆبوونەوەکاندا، مەسعود بارزانی دووپاتی کردووەتەوە؛ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران مافی چوارچێوەی هەماهەنگییە، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ ئەمە، پابەندبوونە بە جێبەجێکردنی دەستوور و پرەنسیپەکانی فیدراڵییەتەوە.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بابەتی مۆڵەتەکەی ئەمریکای تەنها لە میدیاکانەوە بیستووە و هیچ شتێکی فەرمییان نەبینیوە، بەڵام ئاشکرای کرد محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بە فەرمی پێی ڕاگەیاندووە،ئەمریکا بە توندی سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی و دژی کاندیدکردنەوەی نوری مالیکییە.

|
کارتى ئینتەرنێت لەسەر خەڵک گرانکرا |
|
لەدواى رۆژى هەینى لە عێراق چى روودەدات؟ |
|
ئەمریکا سزا دەخاتە سەر نەوتی عێراق؟ |
|
فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچى باسى چیان کرد؟ |
|
ئەو كەسە كێ بوو تەقەی لە ماڵی پەرلەمانتارەكەی كەركوك كرد؟ |
|
مالیکی گوێ بە هیچ نادات و پاشەکشە ناکات |