'کێشەکان لەبەردەم ڕێبوار تەها خۆیان ناگرن'
#بوار
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کێشەیەکی دیکەی بەشێک لە دانیشتووانی کەرکوکی چارەسەرکرد.
کێشەکە، چی بوو؟
ئەمڕۆ، دوای دوو ساڵ و دوو مانگ لە خۆڕاگری، لەناو سەختی و سەرما و گەرمادا، دوای هەڵدانی خێوەتی ناڕەزایەتی دژی داگیرکردنی ماڵ و حاڵیان و دژی سەپاندنی عەسکەرتارییەت بەسەر گەڕەکەکەیاندا، دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز ڕایانگەیاند، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان دەهێنن و خێمەی ناڕەزایەتییەکەیان هەڵدەگرت.
سیاسەتی ڕێبوار تەها؛ سفرکردنەوەی کێشەکان
دانیشتووانی گەڕەکی نەۆرۆز لە کەرکوک دەڵێن، چارەسەركردنی كێشەی گەڕەكەكەیان و گەیشتن بەم دۆخەی ئـەمڕۆ، "بەرهەمی دانایی و بەرپرسیاریێتی و هیمەتی بەڕێز (کاک ڕێبوار تەها) پارێزگاری کەرکوک بوو"، کە بە شێوەیەکی مەیدانی چۆتە گەڕەکەکەیان و پاش پەیوەندیكردن بە سوپاسالاری عێراق توانیویەتی کۆتایی بەو دۆخە نائاساییە بهێنێت، کە زیاتر لەدوو ساڵ باڵی کێشابوو بەسەر گەڕەكەكەیاندا.
دەشڵێن: "ڕێبوار تەها، سەلماندی پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانە و پارێزەری مافی هاوڵاتیانە".
گەڕەکی نەورۆز؛ هێمایەک بۆ خۆڕاگریی
دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز، نوسیوویانە "نەورۆز وەک هێمایەک بۆ خۆڕاگریی دەمێنێتەوە، و کەرکوکیش بە یەکڕیزی و پێکەوەژیان و سەروەری یاسا ئاوەدانتر دەبێت".
