گرنگ

 گرنگ

ترەمپ پەیامێکی توند ئاراستەی تاران دەکات: دەمانەوێت سەرۆکێک لە ئێران ببینین شەڕی نەوێت

2026-03-08

 

#بوار
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕاشکاوانە نەخشەڕێگای واشنتنی بۆ داهاتووی ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی سەرۆکێکن لە تاران کە مەیلی بەرەو ئاشتی بێت نەک جەنگ.
ترەمپ ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرنجی میدیا جیهانییەکانی ڕاکێشا، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، باس لە تێوەگلانی ئەمریکا دەکەن لە بۆردومانکردنی قوتابخانەیەکی ناوخۆی ئێران.
ترەمپ بە ڕاشکاوی وتی: "ئەو کارە دەستی ئێرانی لەپشتە و ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی پێوە نییە."
هەروەها ترەمپ گومانی خستە سەر هاوکارییەکانی مۆسکۆ بۆ تاران و ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەکی بەهێز نییە بۆ پشتیوانی ڕووسیا لە ئێران، بەڵام جەختی کردەوە، هەواڵگری وڵاتەکەی "بە وردی و لە نزیکەوە" چاودێری هەموو جموجۆڵەکان دەکەن.
لە هەنگاوێکی ئابووریدا بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان، ترەمپ ڕایگەیاند: "لە کاتی گونجاودا دەست دەکەینەوە بە پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوت، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەینە جیهان، کە بازاڕی وزە بە جێگیری دەمێنێتەوە."
تەوەری هەرە گرنگی قسەکانی ترەمپ جەختکردنەوە بوو لەسەر جۆری ئەو سەرکردایەتییەی ئەمریکا دەیەوێت لە ئێران بیبینێت؛ سەرۆکێک کە "وڵاتەکەی و ناوچەکە بەرەو جەنگی ماڵوێنکەر نەبات."
ئەم لێدوانە توندانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێیەکی بێوێنەی مووشەکی و درۆنی لە نێوان تاران و واشنتن و هاوپەیمانەکانیدا بەخۆوە دەبینێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color