بوار، تایبەت
هەریەك لە رەوتی هەڵوێست، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری پێكەوە 10 كورسییان هەیە و هێشتا بڕیاری بەشداریكردنیان نەداوە و سەرۆكی فراكسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست باس لە مەرجەكانی دەنگدان بە كابینەكەی عەلی زەیدی دەكات.
د. رێبوار كەریم، سەرۆكی فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: تائێستا بڕیارمان نەداوە بەشدار دەبین یان نا چونكە هێشتا كۆبوونەوەكانمان بەردەوامن، هاوكات بە دوو مەرج بەشداری دانیشتنەكەی سبەی دەبین و دەنگ بە كابینەكەی ععەلی زەیدی دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجەكانمان ئەوەیە كە دوو بابەت هەیە كە زۆر هەڵوەستەیان لەسەر دەكەین، یەكەمیان بەرنامەی حكومەتە و ئەو كاتەش عەلی زەیدی لەگەڵمان كۆبوویەوە، یاداشتێكمان پێدا، كە كۆمەڵێك خاڵی لەخۆی گرتبوو. خاڵەكان لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستاندان.
سەرۆكی فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست ئەوەشی وتووە، داوایشمان كردووە كە شایستەی خۆمان وەربگرین كە 10 كورسیمان هەیە و داوای وەزارەتێكمان كردووە، بۆیە ئەمڕۆ كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن تا بڕیاری كۆتای بدەین.