گرنگ

ئاگاداربن و جورج و مشکەکان لەناوببەن

2026-05-14

 

#بوار

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەڵمەتی قڕکردن و لەناوبردنی جورج و مشک ڕادەگەێنێت تا نەبنە هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسی "هانتا"، هەڵمەتەکە تەواوی فەرمانگە حکومی وناحکومییەکان و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە جورج و مشکی تێدایە.

وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ زیاتر خۆپارێزی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، لە ڤایرۆسی هانتا کە جورج و مشک و هامستەر هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشییەکان، داوا لە تەواوی فەرمانگەکان، کارگەکانی ئالیکی پەلەوەر، پڕۆژەکانی پەلەوەر، کوشتارگەکان،
کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی، کارگەکانی ئامادەکردنی گۆشت، دوکانی قەسابەکان دەکات ماددەی لەناوبردنی قڕکەرەکان بەکاربهێنن بۆ لەناوبردنیان.

هەروەها لە ئاگاداریەکەدا ئەوە هاتووە، کە لەمەودوا ڕێگا نادرێت لە حاڵە سنوریەکان هامستەری جوانی هاوردە بکرێت،
نەخۆشی هانتا لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ تا ١٩٥٣ بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا و لە ساڵی ١٩٧٨ لە وڵاتی کۆریای باشوور جیاکراوە و دەستنیشانکراوە، تاکو ئێستا ڤاکسینی بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color