عەباس عێراقچی: پیرۆزبایی لە مانەوەی برای بەڕێزم فوئاد حسین دەکەم لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی x پیرۆزبایی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق و مانەوەی فوئاد حوسێن وەک وەزیری دەرەوە دەکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: پیرۆزبایی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەم بە سەرۆکایەتیی جەنابی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی، هەروەها پیرۆزبایی لە مانەوەی برای بەڕێزم فوئاد حسێن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەم.
عێراقچی ئاماژەی ئەوەش داوە: فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانە و برایانەکانی نێوان تاران و بەغدا، هەمیشە لە سەرووی کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەماندایە.