گرنگ

عێراق داوای پاڵپشتی دارایی لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەکات

2026-05-16

 

#بوار
سەرچاوەیەکی نزیک لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لە دوای ئەو جەنگەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرپا بووە، بەرپرسانی عێراق بە مەبەستی دەستکەوتنی هاوکاری دارایی پەیوەندییان بە سندووقەکەوە کردووە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەکەوە گواستییەوە: "گفتوگۆ سەرەتاییەکان مانگی ڕابردوو لە میانی کۆبوونەوەکانی بەهاری سندووقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن بەڕێوەچوون".

هەروەها بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "گفتوگۆکان سەبارەت بە قەبارەی ئەو بودجەیەی عێراق داوای دەکات و چۆنیەتی داڕشتنەوەی هەر قەرزێک بەردەوامن".

ئەو جەنگەی لە 28ـی شوباتدا هەڵگیرسا، تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند و زیانێکی زۆری بە ژێرخان و ئابووری وڵاتان گەیاند.

عێراق بە سەختی بەهۆی جەنگەکەوە زیانی بەرکەوتووە، بەو پێیەی زۆرینەی هەناردەی نەوتەکەی وەستاوە، کە نزیکەی تەواوی داهاتی حکومەت پێکدەهێنێت؛ هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ داخستنی گەرووی هورمز، کە پێشتر نزیکەی 20٪ـی دابینکردنی نەوتی خاوی جیهان بەو گەرووەدا تێدەپەڕی. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color