#بوار
لە وەرچەرخانێکی مێژوویی و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی گەورەی نێوان واشنتن و پەکین، وڵاتی چین بە یەکجار ٢٠٠ فڕۆکەی غەولی جۆری 'بۆینگ'ی لە ئەمریکا کڕی، ئەمە یەکەمین مامەڵەی بازرگانی و سەربازییە لە نێوان چین و ئەمریکا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی'فۆکس نیوز'، ئارەزووی کڕینی چین زۆر لەم ژمارەیە زیاتر بووە و پەکین ئامادە بووە بە یەکجار ٧٥٠ فڕۆکە بکڕێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەو بڕە گەورەیە لە کۆگاکانی کۆمپانیاکەدا، گرێبەستەکە لەسەر ٢٠٠ دانە کراوە.
لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیوایەکی دیکەی بۆ چین بۆ هێشتوونەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر چین لە ڕەفتار و کارەکانیدا باش بێت، لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ ٧٥٠ فڕۆکە بەرزدەکەنەوە.