#بوار
سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x بەزمانی کوردی دەنوسێت، ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ کەسوکاری قوربانیایی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دابین دەکەین.
عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەتی عێراق لە پەیامەیەکەیدا ڕایگەیاند: "لە ڕۆژی نیشتیمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، ئەو قوربانییە مەزنانەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەبیردەهێنینەوە، کە ڕووبەڕووی دڕەندەترین شێوەکانی کوشتن و ئەشکەنجەدان بوونەوە لەسەر دەستی ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو".
زەیدی ئاماژەی بەوەش داوە: پابەندبوونی خۆمان بە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دووپات دەکەینەوە، جا چ ئەو کەسانە بێت کە لەسەر دەستی دیکتاتۆرییەتی لەناوچوو شەهید بوون یان ئەو کەسانەی کە لە لایەن پاشماوەکانی و سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە کرانە ئامانج، بەڵێن دەدەین ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ ئەوان و هەموو هاووڵاتیانی عێراق دابین بکەین.