گرنگ

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی مەسعود بارزانیش دەكات

2026-05-18

 

دوای سەردانەكەی بۆلای بافڵ تاڵەبانی، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی مەسعود بارزانیش دەكات
بوار، تایبەت
بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندنی دژ بە یەك، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستپێشخخەرییەكی دەستپێكردووە، بۆ ئەومەبەستەش ئەمینداری گشتی ئەو حزبە دوای ئەوەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی كرد، وابڕیاریشە سەردانی مەسعود بارزانی بكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكگرتووی ئیسلامی بە بوار، دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەردانەكەی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین بۆلای بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، بۆ خستنەڕووی دەستپێشخخەرییەك بووە بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە سیاسییە چەقبەستووەی هاتووەتە ئاراوە كۆتایی پێبهێندرێت بەتایبەت لەنێوان هەردوو هێزی دەستەڵات یەكێتی و پارتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەردانەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆلای بافل تاڵەبانی پێشنیاری كردووە كە بۆ هێنانەكایەی كەشێكی باشتر بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانەكانی نیوان یەكێتی و پارتی، واباشترە كە سەرەتا كۆتایی بە شەڕی ڕاگەیاندن بهێنن، لە بەرامبەریشدا سەرۆكی یەكێتی ئەو داواكارییەی سەرۆكی یەكێتی پەسەند كردووە و وابڕیارە كە شەری ڕاگەیاندنی دژ بە پارتی ڕابگرن.

بوار ئەوەشی زانیوە كە بۆ تەواوكردنی دەستپێشخەرییەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی وابڕیارە كە سەردانی مەسعود بارزانی بكات و بەهەمان شێوە ئەو داواكارییەش ئاراستەی ناوبراو بكات، پاشان داوا لەهەردوولا دەكات كە دەست بە كۆبوونەوەكانیان بكەنەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و كۆتایی هێنان بەم دۆخخەی ئێستا هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color