گرنگ

هیچ جۆرە چەكێكمان نەگواستووەتەوە بۆناو شاری سنە

2026-05-19

 


بوار، تایبەت
لەبەرامبەر بانگەشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە گوایە هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پلانی ئەوەیان هەبووە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی ببەنە نێو پارێزگای سنە، بەڵام هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەنەوە.

حەمە نەزیف قادری، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند: ئەوە جاری یەكەم نییە بانگەشەی لەو جۆرە بڵاو دەكرێتەوە، ئێستاش وەك رابردوو رەتیدەكەینەوە، ئێستا و لە رابردوویشدا هیچ چەكێكمان لە هیچ لایەنێك وەرنەگرتووە، چونكە خخۆمان بەشی پێویست هێز و چەكمان بۆ پاراستنی خۆمان هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی بڵاودەكرێنەوە كە گوایە چەكی ئێمە دەستی بەسەردا گیراوە، رەتدەكەینەوە.

ئارام مودەڕیسی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، ڕایەگەیاندووە، ئەوەی ئێران باسی دەكات كە حیزبە كوردستانییەكان ویستوویانە چەك ببەن و ئەوان دەستیان بەسەردا گرتبێت، ئێمە سەرلەبەری رەتدەكەینەوە، ئەوەیشی گوایە ئەمریكا چەكی ناردبێ بۆ حیزبی كوردی دووبارە رەتیدەكەینەوە، ئێمە و حیزبە كوردستانییەكانی دیكەش لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكخستی خۆمان هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پلانی ئەوەیان هەبووە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی ببەنە نێو پارێزگای سنە، بەڵام هێرشیان كراوەتە سەر و دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنییەكەدا گیراوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color