گرنگ

سعودیە سەرکەوتنی ڕاگەیاند

2026-05-31

 


بوار، تایبەت

سعودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی 1447ـی كۆچی ڕاگەیاند، کە تێیدا زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار حاجی بەهۆی ڕێکخستنێکی ورد و ئاسایشێکی پارێزراوەوە بە سەرکەوتویی فەریزەکانیان ئەنجامدا.

شازادە سعود بن مەشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری میری ناوچەی مەککە و جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە، سەرکەوتنی وەرزی حەجی 1447ـی كۆچی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ئەم وەرزە شایەتی کۆمەڵە خزمەتگوزارییەکی یەکگرتوی ئەمنی و ڕێکخستن بوە، کە وای کرد میوانانی خودا بە ئاسانی و دڵنیاییەوە فەریزەکانیان ئەنجام بدەن.

جێگری میری ناوچەی مەککە ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەرزی حەجی ئەمساڵ وێنەی نیشتمانێکی نیشاندا کە بە دڵسۆزی و خۆبەخشییەوە کار بۆ خزمەتکردنی میوانانی خودا دەکات"، ڕونیشیکردەوە کە "شوێنە پیرۆزەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و گونجاو دەرکەوتن، لە دیمەنێکدا کە یەکگرتنی هەوڵەکانی نێوان لایەنە جیاوازە بەشداربوەکانی حەجی نیشاندا.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری سعودیە، ژمارەی حاجییانی ئەم وەرزە گەیشتوەتە ملیۆنێك و 707 هەزارو 301 حاجی، کە نزیکەی ملیۆنێك و 546 هەزار و 655 حاجییان لە دەرەوەی سعودیە و لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە هاتبون بۆ بەجێهێنان حەج.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color