گرنگ

کۆتایی ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات، مانگی شین دەبینین

2026-05-31

 

بوار، تایبەت
ئاژانسی ناسا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی پێنجدا ئاسمانی زەوی دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی بەخۆیەوە دەبینێت کە بە "مانگی شین" (Blue Moon) ناسراوە، مانگ بە تەواوی پڕ دەبینرێت.

ناسا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم دیاردەیە کاتێک رودەدات کە دوو مانگی پڕ لە یەک مانگی زاینیدا کۆببنەوە، کە یەکەمیان لە سەرەتای مانگی پێنجدا بوو و دووەمیشیان لە کۆتایی هەمان مانگدا دەبێت.

ئاژانسەکە روونیکردەوە، کە ناونانی بە "مانگی شین" پەیوەندی بە رەنگەکەیەوە نییە، بەڵکو تەنها زاراوەیەکی گەردوونییە بۆ دەگمەنی روداوەکە، کە بە تێکڕا هەر دوو ساڵ و نیو جارێک دووبارە دەبێتەوە.

هاوکات سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم مانگە شینە هاوکات دەبێت لەگەڵ دیاردەی (مانگی بچووککراو)، چونکە مانگ لەو کاتەدا لە دوورترین خاڵی خولگەی خۆی لە زەوییەوە دەبێت و بەراورد بە مانگی پڕی ئاسایی، کەمێک بچووکتر و کەمشەوقتر دەردەکەوێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color