بوار،تایبەت
لیژنە هاوبەشەکان دڵنیایی دەدەنە هاولاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بڕی پێویستی گازی ماڵان بەردەستە و هاولاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبونی خۆراکیش نەماوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هەر بتڵێک غاز هەشت هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاولاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) سکاڵا بکەن و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینە بەر.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی