گرنگ

ئێران بەلەمێكی نمایشكرد كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی كروزی هەیە

2026-06-01

 

بوار، تایبەت
لەكاتی كۆبوونەوەی لایەنگرانی حكومەت لە گۆڕەپانێكی تاران، سوپای پاسدارانی ئێران بەلەمێكی نوێی خێرای نمایش كرد كە خێراییەكەی 185 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و توانای هەڵگرتنی مووشەكی كروزی هەیە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە گۆڕەپانی شۆڕشی تاران بەلەمێكی خێرای بە ناوی (27ـی رەجەب) نمایش كرد كە تایبەت بە جووڵە لە شەپۆلدا دروست كراوە، خێرایی بەلەمەكە 185 كیلۆمەترە لە كاژێرێكدا و كاتێك بەكۆمەڵ هێرش دەكەنە سەر ئامانجێك، بەرەنگاربوونەوەیان ئەستەمە

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، بەلەمەكە توانای هەڵگرتن و هەڵدانی دوو مووشەكی كروزی هەیە و پێشتر بە سەركەوتوویی تاقیكراوەتەوە، هاوكات هێزی بەلەمەكە بە جۆرێكە، توانای جووڵەی لە شەپۆلەكانی دەریادا بە بەرزیی سێ مەتر دەبێ و نقوومبوونی ئەستەمە.

ژمارەیەك لە بەلەمە خێراكانی (27ـی رەجەب) بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەریی هێزەكانی ئەمریكا خراونەتە بەردەست هێزی دەریایی سوپای پاسداران.ئێران بەلەمێكی نمایشكرد كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی كروزی هەیە
بوار، تایبەت
لەكاتی كۆبوونەوەی لایەنگرانی حكومەت لە گۆڕەپانێكی تاران، سوپای پاسدارانی ئێران بەلەمێكی نوێی خێرای نمایش كرد كە خێراییەكەی 185 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و توانای هەڵگرتنی مووشەكی كروزی هەیە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە گۆڕەپانی شۆڕشی تاران بەلەمێكی خێرای بە ناوی (27ـی رەجەب) نمایش كرد كە تایبەت بە جووڵە لە شەپۆلدا دروست كراوە، خێرایی بەلەمەكە 185 كیلۆمەترە لە كاژێرێكدا و كاتێك بەكۆمەڵ هێرش دەكەنە سەر ئامانجێك، بەرەنگاربوونەوەیان ئەستەمە

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، بەلەمەكە توانای هەڵگرتن و هەڵدانی دوو مووشەكی كروزی هەیە و پێشتر بە سەركەوتوویی تاقیكراوەتەوە، هاوكات هێزی بەلەمەكە بە جۆرێكە، توانای جووڵەی لە شەپۆلەكانی دەریادا بە بەرزیی سێ مەتر دەبێ و نقوومبوونی ئەستەمە.

ژمارەیەك لە بەلەمە خێراكانی (27ـی رەجەب) بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەریی هێزەكانی ئەمریكا خراونەتە بەردەست هێزی دەریایی سوپای پاسداران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color