بوار، تایبەت
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند: لە هەوڵدان بەروبوومی خۆماڵی هەناردەی وڵاتانی كەنداو بكەن و پلانێكی تۆكمەیان بۆ ئەو مەبەستە داناوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،خواست هەیە لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەكانی هەرێمی كوردستان، هاوكات ئێستا پەتاتە، برنجی خۆماڵی، سماق، تەحین و میوە هەناردە دەكرێت.
وەزیری كشتوكاڵ ئەوەشی وتووە، لەهەوڵداین بەمنزیكانە لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بگەینە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی تەماتە و خەیار، بانجان و كولەكەیان بۆ هەناردە بكەن