بوار، تایبەت
لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار كە زۆرینەیان لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون ڕوویان لەناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كردبوو، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا 220 تۆن خاشاك لەدوای ئەو گەشتیارانە جێماوە.
سەلام عەبدولقادر، بەرپرسی بەشی ژینگەپارێزی لە شارەوانییەكانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لە لایەن تیمەكانمانەوە بۆ كۆی هەر چوار ڕۆژی جەژن، 220 تۆن خاشاك كۆكراوەتەوە بەجۆرێك تەنیا لە خورماڵ 136 تۆن، لە بیارە 52 تۆن و لە تەوێڵەش 32 تۆن خاشاك كۆكراوەتەوە و هەڵگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گەشتیارانی كورد زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان و پاكوخاوێنین، بەڵام گەشتیارانی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كەمتر ڕەچاوی پاكوخاوێنی دەكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە گەشتیارانی عەرەب هەربەهۆی كێشانی نێرگەلە، لە ڕۆژانی جەژندا دوو حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەی نەوڕۆڵی ڕوویان دا كە زیانیان بە لەوەڕگاكان گەیاند، بەڵام توانرا بە خێرایی كۆنترۆڵ بكرێن