مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی دەنگۆی چەک دانانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەێنێت، ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو.
مەسعود بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی x ڕایگەیاند: پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە، چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە، چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی.
هەروەها بارزانی لە درێژەی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە: چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.