گرنگ

بەڵێنی سەر كاغەزی ئێران گرنگ نییە

2026-06-10

 


بوار، تایبەت
جێگری سەرۆكی ئەمریكا، جەختی لەوە كردەوە بەڵێنی سەر كاغەزی ئێران گرنگ نییە، بەڵكو پابەندبوونی كرداری گرنگە و رایگەیاند، ئیدارەكەیان تەنیا رێككەوتنێك قبووڵ دەكات كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە سەرووی هەموو شتێكەوە دابنێت و رێگری تەواو لە چەكی ئەتۆمی بكات.

دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیووز"، سەرنجی خستە سەر هەوڵەكانی حكوومەتەكەیان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران. ڤانس ئاماژەی بەوە كرد كە لە دانوستانەكاندا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوە نییە ئێران چی لەسەر كاغەز دەنووسێت، بەڵكوو گرنگ ئەوەیە كە ئایا بە كردەوە پابەندی مەرجەكان دەبن یان نا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەورەترین هەڵەی رێككەوتنەكەی ئۆباما ئەوە بوو كە سیستەمێكی چاودێری و پشكنینی وای تێدا نەبوو كە دڵنیایی بدات لەوەی ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، بەڵام سەرۆكی ئەمریكا زۆر روون بووە لەسەر ئەوەی كە ئامانجی سەرەكی ئێمە ئەوەیە ئێران نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، و ئەمەش لە پێشینەی كارەكانمان دەبێت بۆ خزمەتكردنی گەلی ئەمریكا. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color