سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت، هیچ بڕە پارەیەک بە بەهای 300 ملیار دۆلار لەلایان ئەمریکاوە نادرێت بە ئێران، ئەم قسانە پڕوپاگەندەی دیمۆکراتەکانە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس سۆشیال" نوسیوویەتی: 300 ملیار دۆلار لەلایان ئەمریکاوە نادرێت به ئێران، تەواو ئەو هەواڵانە ساختەن و پڕوپاگەندەی دیمۆکراتەکانن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە: تەواوی ئەوەی ئەمریکا هەوڵی بۆ دەدات سەرکەوتن و دابەزینی نرخی نەوت و بردنەوەیە، سەیری بۆڕسەکانی جیهان بکەن، پڕوپاگەندەکانی دیمۆکراتەکان لە لوتکەدایە.