بوار، تایبەت
بەپێی ئاماری وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سلێمانی زۆرترین سیستمی سۆلار دانراوە و تا 14-6-2026، ژمارەی هاوبەشان گەیشتووەتە چوار هەزار و 61 هاوبەش.
بەپێی ئاماری وەزارەتی كارەبا، خواست لەسەر سیستمی سۆلار لە سلێمانی زۆر زیاترە لە شارەكانی تری كوردستان، ئەمەش كاریگەریی زۆری لەسەر ژینگە و تێچوو دەبێت.
نوێترین ئاماری بەشی وزە نوێبووەكانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاو كردەوە كە تا 14-6-2026 تۆمار كراون، گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە بەكارهێنانی ئەم سیستمەدا بەراورد بە مانگی پێشتر ڕووی داوە، بەجۆرێك لە6/5/2026، ژمارەی هاوبەشان سێ هەزار و 746 هاوبەش بووە و بڕی بەرهەمهێنان 91.623 مێگاوات بووە، هاوكات تا 14-6-2026، ژمارەی هاوبەشان گەیشتووەتە چوار هەزار و 61 هاوبەش و بڕی بەرهەمهێنانیش بۆ 96.140 مێگاوات بەرز بووەتەوە.