گرنگ

هەرێم و بەغدا بەیەکەوە کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن

2026-06-21

 


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان ڕایدەگەێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بە هاوبەشی کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کۆمپانیاکانی نەوت هەرێمی کوردستانیان جێنەهێشتووە، بەڵکو لەبەر ئەوەی گەرەنتی پاراستنی گیانی کارمەند و ستافی کۆمپانیاکانیان نەبووە، وەبەرهێنانیان ڕاگرتووە.

ڕێبەر ئەحمەد ڕوونیشکردووە: بەرپرسیارەتی سەرەکی پاراستنی کۆمپانیاکان لەسەر حکومەتی فیدڕاڵییە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش چەند جارێک دووپاتی کردۆتەوە و ئێمەش هاوکار دەبین لە گەرەنتیدان بە کۆمپانیا نەوتییەکان.

وەزیری ناوخۆ وتیشی: حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمپانییەکان لە دیراسەکردنن تاوەکو بزانین چ جۆرێکی سیستەمی بەرگری، بۆ کام کۆمپانیا و کام ناوچە گرینگە تاوەکو کێڵگە نەوتیەکان و کۆمپانییەکان پارێزاو بن

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color