بوار، تایبەت
لەچوارچێوەی كاردانەوەكاندا، دامەزراوەی "پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان" لە یاداشتێكی فەرمی و بەپەلەدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و داواكاری گشتیی دەڵێن، ئەم كەیسە تەنیا كێشەیەكی كەسی نییە، بەڵكو تاقیكردنەوەیەكی مێژوییە بۆ پاراستنی متمانەی كۆمەڵگە بەناوەندە زانستییەكان.
ئاماژەبەوەشكراوە، زانكۆ دەبێت قەڵغانی پاراستنی كچان بێت، نەك شوێنێك كە تێیدا پێگەی ئەكادیمی بۆ مەبەستی تایبەت بەكاربهێندرێت، بۆیە پێویستە بەتوندی ڕێگریی بكرێت لەهەر جۆرە فشار، هەڕەشە یان سووكایەتییەك كە وای لەكچانی قوربانی یان شایەتحاڵەكان بكات لەسكاڵاكانیان پاشگەزببنەوە.
ئەوەشهاتووە، ئەگەر ئەم كەیسە بە شەفافی یەكلایی نەكرێتەوە، خێزانە كوردییەكان متمانەیان بەدامەزراوە زانستییەكان نامێنێت و كچەكانیان لەخوێندن دوور دەخەنەوە، هاوكات سەبارەت بەپشكنینی ژیریی دەستكرد، پێشنیازكراوە تیمێكی تەكنیكی پسپۆڕ پشكنین بۆ دەنگ، نامەو ڤیدیۆكان بكەن، بۆ دڵنیابون لەوەی كە ئایا ڕەسەنن یان بەتەكنۆلۆجیای نوێ دروستكراون
|
گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن |
|
تورکیا دەیەوێت غازی چەمچەماڵ ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێت |
|
گەیشت، دادگای فیدڕاڵی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات |
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |