گرنگ

حكومەت بڕیاریدا هەموو ئێوارەیەكی ڕۆژانی شەممە كۆببێتەوە

2026-06-21

 

بوار، تایبەت
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكوەزیران كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران گۆڕدراوە، لەمەودوا لەبری رۆژی سێشەممە، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژانی شەممە دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، بڕیاری گۆڕینی كاتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، هەنگاوێكە بۆ خێراكردنی پرۆسەی جێبەجێكردنی كارەكان و باشتركردنی هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەكاندا دەبینرێت، تاوەكو حكوومەت بتوانێت لە سەرەتای هەفتەوە بڕیارە گرنگەكان بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color