یەکێتى دەستیکرد بە کات کوشتن بۆ هەڵنەبژاردنى سەرۆکایەتى پەرلەمان و پێکنەهێنانى کابینەى دەیەم
لاى خەڵکى کوردستان ڕوونە رووداوە کارەساتبارەکەى لالەزار و زیندانیکردنى کەسى یەکەمى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەپێناو چى بوون
تەنیا یەکێتییە مافى خەڵک و دەنگدەرانى کوردستانى پیشێل کردووە و بۆتە کۆسپ لەبەردەم پڕۆسەى دیموکراسى و کاراکردنەوەى پەرلەمان.
یەکێتى لەسەر زارى وتەبێژەکەى باسى باڵ باڵێن دەکات! باشە یەکێتى لەبەکارهێنانى هەندێک چەمکى نابەجێ بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە وەڵامنەدانەوەى پارتى سنوورى خۆى هەیە
ئەوە یەکێتییە جیاکاریى دروستکردووە و ناهێڵێت یاسا و ڕێنماییە ئیدارى و مالیەکان و پڕۆژەکانى حکومەتى هەرێم لە هەموو سنوورى کوردستان جێبەجێ بکرێن
هیوادارین ئەو ڕەفتارانەیان بگۆڕن و چیتر بەشێکى گرنگ و ئازیزى هەرێمەکەمان نەکەنە بارمتەى جێبەجێکردنى مەرامەکانیان