گرنگ

ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەركەوتووە درۆیە و راست نییە

2026-06-24

 


بوار، تایبەت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی سۆشیال میدیای عێراقی تەنی كە بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كەركووك لەگەڵ بەرپرسی دارایی فەرمانگەكەی دەستی تێكەڵ كردووە، بەڵام كۆمپانیای پرۆژە نەوتییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەركەوتووە درۆیە و راست نییە

كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان لەڕاگەیەندراوێكیاندا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو تۆمەتانەرەتدەكەینەوە كە ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكەمان دەكرێت، ئەوەی لە سۆشیال میدیا و ماڵپەڕەكان بڵاو كراوەتەوە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی و هەواڵی درۆ بەوەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە خۆیەتی كە لە گرتەكە دەردەكەوێت

ئاماژەبەوەشكراوە، ئێمە ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و دووپاتی دەكەینەوە كە هەموو ئەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكە هەڵبەستراوە درۆیە و راست نییە و پێوەندی بەوەوە نییە، تەنیا هەوڵێكە بۆ كردنەئامانجی كەسی خۆیی و دامەزراوەكە و بەلاڕێدابردنی رای گشتی.

كۆمپانیای پرۆژە نەوتییەكان دەشڵێن داوا لە میدیا و سۆشیل میدیا دەكەین لە گواستنەوەی هەواڵەكان ورد و پیشەگەر بن و بێ دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەكانی چیتر شتی وا بڵاو نەكەنەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color