#بوار
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات بەپەلە پەرلەمان کارابکەنەوە.
مەکتەبی سیاسی پارتی، ڕوونیکردووتەوە، پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و سەرەڕای پێشکەشکردنی چەندین سیناریۆ و دەستپێشخەری لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتییەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان، بەڵام بەدەنگەوەهاتنی ئەرێنی پێویست لەلایەن لایەنەکانەوە نەبووە.
پارتی داوا لە سەرجەم ئەو لایەنە سیاسییانە دەکات، کە کورسییان لە پەرلەماندا هەیە، کێشەکان لە میدیاکانەوە بەرنە ناو هۆڵی پەرلەمان و لەوێوە لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی بەرهەمدارەوە بڕیار لەسەر چارەسەرەکان بدەن و هەمووان پابەندی بن، بەمەبەستی دەربازبوون لەم چەقبەستووییە سیاسییە و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێم.
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |