پارتی چاکسازی تورکمان، پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند لەبارەی کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان.
لە بەیاننامەیەکدا پارتی چاکسازی تورکمان ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، باوەڕیان وایە کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگ و پێویستە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراتییەکان، پاراستنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی کارکردنی حکومەت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە: ئامادەین بە ڕووحی بەرپرسیارێتی و هاوکاری، بەشدارییەکی کارا و بەرهەمدار لە کار و چالاکییەکانی پەرلەماندا بکەین، بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەکی بەهێز بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و پشتگیری لە ئاسایش، ئارامی و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.
|
گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن |
|
تورکیا دەیەوێت غازی چەمچەماڵ ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێت |
|
گەیشت، دادگای فیدڕاڵی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات |
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |